لە ناوچەیەکی هەرێم مامۆستایەکی ئاینی لەوتاردان دوورخراوەتەوە و وتاری هەینیش بەڕێوەنەچووە

کوردستان

12/08/2022‌ 1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ هەینی لە گوندێکی سنوری پارێزگای هەولێر مامۆستایەکی ئاینی ئاگادارکراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف لە وتاردان دوورخراوەتەوە، ناکرێت هیچی دیکە لە وتاردان بەردەوام بێت .

پەیامنێری شارپرێس لە دەڤەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد، ئەمڕۆ هەینی لە گوندی ڕەزانی سنوری دەڤەری باڵەکایەتی مامۆستا مەهدی ڕەزانی ئاگادارکراوەتەوە وتاری هەینی لە گوندەکە ئەنجامنەدات و لە کارەکەی دوورخراوەتەوە . 

ئاماژەی بەوەشدا، مامۆستا ئاینیەکە  لەلایەن ئەوقاف ئاگادارکراوەتەوە ناتوانێت هیچی دیکە لە گوندەکە وتاربدات، چونکە لە کارەکەی دووخراوەتەوە . 

هەروەها زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، لە گوندەکە وتاری هەینی بەڕێوەنەچووە و هۆکاری لادانی ماموستاکە دەگەڕێتەوە، بەهۆی رەخنەگرتن لادراوە، لەکاتێکدا ماموستاکە خۆبەخش بووە و خەڵکی هەمان گوند بووە .

شارپرێس پەیوەندی کرد بە مامۆستا ئاینییەکەوە وێرای پشتراستکردنەوەی ھەوالەکە ئامادە نەبوو ھیچ لەبارەیەوە بلێت و بەرێوەبەرێتی ئەوقافیش وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە