شاومی شۆڕشێک لەبواری مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکاندا بەرپادەکات

هەمەڕەنگ

13/08/2022‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای شاومی چینی ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە پەردە لەسەر نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی لادەدات، کە دەبێتە یەکێک لەباشترین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکان لەجیهاندا.

بەپێی ئەو زانیارییە دزە پێکراوانەی کەناڵی بەناوبانگی ئایسیونێڤێرس لەئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای شاومی لە11ی ئابدا پەردە لەسەر مۆبایلی چەماوەیMix Fold 2لادەدات، ئەم بۆنەیەش هاوکات دەبێت لەگەڵ وتارێکی ساڵانەی سەرۆکی کۆمپانیاکە، لی جون".

لای خۆیەوە لی جون سەرۆکی کۆمپانیاکە لەبلۆگێکدا لەئینتەرنێت ئاماژەی بەوەکردووە، "نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکانی Mix Fold 2 کۆمانیاکەیان بازدانێکی جۆرییە لەجیهانی مۆبایلە هۆشمەندە شاشە نەرمەکاندا".

لەماوەی ڕابردووشدا چەند زانیارییەکی دزەپێکراو ئاماژەیان بەوەکردبوو، مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکە پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 8 Gen 1 Plusو بیرگەی 16 گێگابایت LPDDR5 random accessو بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایت بەدەستدەهێنێت.

ئەم مۆبایلە لەڕوی توانای وێنەگرتن‌و توانای بارگاویکردنیشەوە جیاواز دەبێت، بەوپێیەی کامێرایەکی سەرەکیی بەهاوێنەی 108 مێگاپێکسڵەوە تەیار دەکرێت، هەروەها پاترییەکی 4500 میلی ئەمپێری دەبێت کە لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەکی خێرا کاردەکات کە دەتوانێت لەماوەی تەنها 37 خولەکدا 80%ی پاترییەکە بارگاویی بکاتەوە.

باس لەوەدەکرێت، مۆبایلەکە شاشەیەکی سەرەکیی 8 ئینج‌و نەرمی دەبێت کە دەتوانێت ڤیدیۆ بەکوالێتی 8k پیشانبدات، لەگەڵ شاشەیەکی دەرەکی 6.5 ئینج‌و دوو دەرچەی سیمەکانی دەبێت، هەروەها دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا لەگەڵ تۆڕە مۆدێرنەکانی 5G  کاربکات.

و: ئاکۆ ئاڵی