شارپرێس:
جه‌مال ئه‌سه‌دى، پسپۆڕى یاسایی عێراق مەترسییەک لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی ئایندە ئاشکرادەکات.
جەمال ئەسەدی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هیچ ده‌قێكى یاسایی نییه له یاسایی به‌ڕێوه‌بردنى دارایی عێراقدا، كه رێگه‌بدات به خه‌رجكردنى پاره بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه".
بەوتەی جەمال ئەسەدی "عێراق به‌ره‌و بۆشاییه‌كى یاسایی ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره حكومه‌ت نه‌توانێت خه‌رجییه داراییه‌كانى دابینبكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش له مانگى كانونى دووه‌مى ساڵی 2023 بوه‌ستێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهێندراوە و هیچ ئاماژەیەک نە بۆ پێکهێنانی حکومەت، نە بۆ مانەوەی حکومەتی ئێستای عێراق لەئارادا نییە.