شارپرێس:
هێنری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدەدات لە هەڵگیرسانی جەنگێکی کارەساتبار لەنێوان ئەمریکا، ڕوسیا و چین.
کیسنجەر بە ڕۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی وتوو، "ئه‌مه‌ریكا لەلێواری جه‌نگدایە له‌گه‌ڵ رووسیا و چین، بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ی كۆتاییپێدێت و به‌ره‌و كوێمان ده‌بات".
بەوتەی هێنری کیسنجەر "باشترین رۆڵ كه له‌ئێستادا ئۆكرانیا بیگێڕێت، هاوشێوه‌ی فینله‌ندا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ و باشترین هه‌نگاو بۆ ئه‌م كاره، وه‌كو ئه‌ندامێكی ناتۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا بكرێت".
هاوکات ئەو سیاسەتمەدارە ناسراوەی ئەمریکا داوا دەکات چین و ئەمریکا گرژییەکانیان کەمبکەنەوە و ڕێککەوتنێکی درێژخایەن لەبارەی تایوان ئەنجامبدەن.