شارپرێس:
ئاژانسى هه‌واڵگرى عێراقى ڕایگه‌یاند، پیاوێكیان ده‌ستگیركردوه كه له‌هه‌وڵدابوه منداڵه‌كه‌ى به 5 هه‌زار دۆلار بفرۆشێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئاژانسى هه‌واڵگرى عێراقدا هاتوه، پیاوێكیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌وڵیداوه منداڵه‌كه‌ى به 5 هه‌زار دۆلار بفرۆشێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دواى ده‌ستخستنى زانیارى توانیویانه پیاوه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتویه‌تى به 4 هه‌زار دۆلار كڕیویه‌تى و ده‌یفرۆشێت به 5 هه‌زار دۆلار به‌ڵام له‌كاتى ده‌ستگیركردنى دانى به‌وه‌ناوه كه منداڵى خۆیه‌تى.
به‌پێى یاساكانى عێراق بازرگانى كردن به‌مرۆڤ قه‌ده‌غه‌یه‌و سزاى توندى بۆ دانراوه.
ئ.ق