شارپرێس:
موقته‌دا سه‌در له‌ڕێگه‌ى وه‌زیره‌كه‌یه‌وه داواده‌كات خۆپیشاندانى ملیۆنى ده‌كات و ده‌ڵێت له‌هه‌موو پارێزگاكانه‌وه ڕوو بكه‌نه به‌غداد.
ساڵح محمد عێراقى دواین په‌یامى موقته‌دا سه‌درى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتوه، گوتارى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق به پیرو گه‌نج و ژن و منداڵ ده‌كاتت كه ئه‌مه دواین هه‌له عێراق له‌گه‌نده‌ڵێ و میلیشیاو سته‌م ڕزگار بكه‌ن.
له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌عێراق جێگه‌ى گه‌نده‌ڵكاران نابێته‌وه‌و داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له پارێزگاكانه‌وه ڕوو له به‌غدابكه‌ن و به‌یه‌ك ده‌نگ دژى زوڵم و سته‌م بوه‌ستنه‌وه.
شه‌قامى سیاسى عێراقى هاوشێوه‌ى شه‌قامه‌كانى به‌غداى پایته‌خت دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره‌ى لایه‌نه شیعیه‌كان بوه‌و رۆژ به‌ڕۆژ لایه‌نه‌كان نێوانیان خراپتر ده‌بێت و به‌شێك له چاودێران پێیان وایه عێراق له رۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى شه‌رێكى ناوخۆدایه.
ئ.ق