شارپرێس:
وه‌زیرى دارایی عێراق وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه ده‌ڵێن له‌عێراق له‌مانگى یه‌كى ساڵى 2023وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆى نه‌بونى یاساى بودجه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت.
عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن له‌ساڵى داهاتوو به‌هۆى نه‌بونى یاساى بودجه‌وه فه‌رمانبه‌ران ڕوبه‌ڕوى گرفت ده‌بنه‌وه‌و مووچه راده‌وه‌ستێت ڕاست ناكه‌ن و كێشه سیاسیه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌دابه‌شكردنى مووچه‌وه نیه.
ووتیشى، ئه‌مساڵ عێراق یاساى بودجه‌ى نه‌بوه‌و ساڵى داهاتوو ده‌توانرێت به پرۆژه یاسایه‌كى هاوشێوه‌ى ئاسایشى خۆراك حكومه‌ت كاره‌كانى ڕایی بكات و بۆ خه‌رجیه سه‌ره‌كیه‌كان پشت به بنه‌ره‌تى بودجه‌ى ساڵى 2021 به‌ستراوه.
هه‌رێمى كوردستان حه‌وت ساڵه‌و عێراقیش ئه‌مساڵ پرۆژه‌ى بودجه‌ى نه‌بوه‌و به‌هۆى به‌رده‌وامى كێشه سیاسیه‌كان پێناچێت بتوانێت بۆ ساڵى ئاینده‌ش پرۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌بێت.
ئ.ق