نوخشە ناسیح لەسەر پۆستەکەی روونکردنەوە دەدات

کوردستان

14/08/2022‌ 870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رەتیدەکاتەوە کە دەوام نەکات و دەلێت" لە شوێنى کارەکەی خۆم بەردەوامم و خزمەت دەکەم".

نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە لەروونکردنەوەکەیدا دەڵێت"هیچ کات بیرم لەوە نەکردۆتەوە خۆم لەبەرپرسیارییەتی بدزمەوە، هەموو کات هەوڵمداوە لێبڕاوانە کارەکانم ڕاپەڕێنم لە هەر پلەو پۆستێکدا بوبێتم، گرنگ ئەوەیە خزمەت بکەم و خزمەتکار بم بۆ هەمووان بێ جیاوازی".

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا قسەوباسیان لەبارەی دەوام نەکردن و هەندێک قسەی نادروستی تریشیان لەبارەی ئەوەوە کردووە، بەڵام وەک خۆی دەلێت، ئەو لەشوێنی کارەکەی خۆیەتی لە قایمقامییەتی هەڵەبجەوە، بەردەوامە و خزمەت دەکات.

لەماوەى رابردوودا چەند جارێک هەوڵدراوە نوخشە ناسیح پۆستى جیاجیا لە حکومەت وەربگرێت، بەڵام بەهۆی کێشەو ململانێیە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە رێگری دەکرێت لە وەرگرتنى ئەو پۆستانە کە دواهەمین پێشنیازی پۆست بەرێوەبەری فرۆکەخانەى سلێمانى بوو کە بەهۆی ناوخۆی یەکێتییەوە ئەو پۆستەى پێ نەدرا.

س.هـ