تورکیا هێزی زیاتر رەوانەى سنوری رۆژئاوای کوردستان دەکات

جیهان

14/08/2022‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای تورکیا ھیزی سەربازی زیاتر رەوانەی گوندەکانی حەسەکە، ھاوسنور لەگەڵ ھەسەدە دەکات.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووە، جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە گوندەکانی زرگانی سەر بە سەرێکانی و گوندەکانی تەلتەمر لە پارێزگای حەسەکە زیادیکردووە و سوپای تورکیا ھێزێکی زیاتری رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.

بە پێی راپۆرتى روانگەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا تورکیا لانیکەم ٣٧٦٣ ھێرش و بۆردومانی بۆ سەر ھەرێمەکانی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، کە بەھۆیانەوە ٣٣ کەس شەھیدبوون و ١٢٤ی دیکەش برینداربوون. 

ماوەی دوو هەفتەیە تورکیا بەربەردەوامى هێرش دەکاتە سەر شارەکانى رۆژئاوای کوردستان و بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردومانى هەسەدە و هاوڵاتیان دەکاتەوە.

س.هـ