ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

01/09/2022‌ 4892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی ئه‌مریكی  ئاشكرایده‌كات، پاراستنی سەقامگیریی کوردستان باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی هەژمونی ئه‌مریكا لەعێراقدا، ڕاشیگه‌یاندوه‌، "ڕەنگە دوای قەیرانی ڕوسیاو ئۆکرانیاو گرژییەکانی عێراق، شۆکێکی تر لەبازاڕی وزەدا دروستبکات".


پێگەی "فێدرالیست"ی ئه‌مریكی لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، "بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان‌و گرفتە ئەمنییەکانەوە دەبێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا لەمامەڵەکردنیدا لەگەڵ عێراق پشتەوەی بەغدای پایتەخت ببینێت، بەتایبەت کە کوردەکان لەکاتی هەرەسهێنانی عێراقدا وەک وەفادارترین‌و جێگیرترین دۆستی ئه‌مریكا دەمێننەوە، هەربۆیە پاراستنی سەقامگیریی کوردستان باشترین بژاردەی ئه‌مریكا بۆئەوەی هەژمونی خۆی لەو وڵاتەدا بپارێزێت".

ڕاپۆرتەکە جەختیشیکرۆدتەوە، پاراستنی ئەو پەیوەندییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گرەنتیی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانە بۆ بازاڕەکانی جیهان کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەئێستادا پێویستیەکی زۆریان پێیەتی.

لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "لەپێناو پاراستنی هەژمونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا لەعێراق دەبێت واشنتۆن پارێزگاریی لەبنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدیش بکات‌و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداریی نەبێت‌و ئەوە دوبارەنەکاتەوە کە لەبنکەی ئاسمانیی باگرام لەئەفغانستان ڕویدا".

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت، "دەبێت واشنتۆن چاو بەباڵیۆزخانە زەبەلاح‌و ناپێویستەکەی بەغدادا بخشێنێتەوە کە زیاتر لەیەک ملیار دۆلاری تێدا خەرجکراوەو بۆتە ڕەمزی فراوانخوازیی ئه‌مریكا لەعێراق".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لەجیاتی ئەوەی هەموو گرنگیپێدانی ئه‌مریكا پاراستنی باڵیۆزخانەی بەغدا بێت، دەبێت هەوڵی پاراستنی دیبلۆماتکارەکانی‌و هێشتنەوەی نوێنەرایەتیی ئه‌مریكا بدات لەهەولێر".

بەپەلە