شارپرێس:
لێپرسراوى به‌شى بازگه‌كان له‌ئاسایشی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى دژه تیرۆره‌وه له‌بازگه‌ى بانی خێلان له‌كارمه‌ندێكیان دراوه، ده‌شڵێت:"چاوه‌ڕوانى فەرمانی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین، چونكه تائێستا سكاڵامان تۆمارنه‌كردوه".
هه‌ڤاڵ ڕه‌شید لێپرسراوى بازگه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، "ئه‌فسه‌رى دژه‌تیرۆر (گۆران به‌رزان) له‌سلێمانیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌لارو كارمه‌ندێکمان لەبازگەی بانی خێڵان کە لەئەرکدا بوە نه‌یناسیوته‌وه‌و پرسیاری لێکردوە، ئیتر گرژییه‌ك دروستبوه له‌نێوانیانداو ئەفسەرەکەو پاسەوانەکانی دابه‌زیون‌و له‌كارمه‌نده‌كه‌ى ئێمه‌یان داوه".
به‌رپرسه‌كه‌ى ئاسایش ئه‌وه‌شى بۆ ڕادیۆى ده‌نگ ڕونكردۆته‌وه، "تائێستا سكاڵامان تۆمارنه‌كردوە‌و چاوه‌ڕوانى بڕیارى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
گۆران بەرزان پێشتر بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی دەزگای زانیاری بوه.