شارپرێس:
حكومه‌تى به‌ریتانیا چالاكیه‌كانى خۆى دژى گروپى تیرۆریستى داعش بڵاوكردۆته‌وه‌و ورده‌كاریی كوشتنى چه‌كدارانى ئه‌و گروپه‌ى له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا ئاشكراكردوه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، به‌ریتانیا له‌ڕێگه‌ى بۆردومانى ئاسمانیه‌وه 1500 چه‌كدارى داعشى كوشتوه‌و برینداركردوه له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، به‌ریتانیا له‌هێرشه ئاسمانیه‌كانیدا 1500 چه‌كدارى داعشى له‌عێراق‌و سوریا كوشتوه‌و برینداركردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌ریتانیا 4857 كرده‌ى له‌عێراق‌و سوریا ئه‌نجامداوه‌و 1413 چه‌كدارى داعشى به‌ئامانج گرتوه، له‌نێوان ئه‌و ساڵانه‌شدا له‌ساڵى 2016 زۆرترین چه‌كدارى داعشیان كوشتوه كه گه‌یشتۆته 467 چه‌كدار.
له‌ساڵى 2014و له‌دواى داگیركردنى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش پێكهێنراو وڵاته گه‌وره‌كانى وه‌ك ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا تێیدا به‌شداربون.
ئ.ق