شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، لە24 سەعاتی ڕابردودا نزیکەی (100) خوێندکارى یەك خوێندنگه توشى سكچون‌و ڕشانه‌وه بون‌و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایده‌كات، لە(24) کاتژمێری ڕابردودا لەخوێندنگهیەك لەناوشاری سلێمانی نزیکەی 100 خوێندکار بەحاڵەتی سکچون‌و ڕشانەوە گه‌یه‌نراونه‌ته نەخۆشخانەی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕهشیدى تایبەت بەمنداڵان.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، بەمەبەستی بەدواداچون لەو حاڵە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە(چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگه‌کان) ڕاسپاردوه ڕاستەوخۆ بەدواداچون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکانو نمونەی خۆراك‌و ئاویش بۆ پشکنینی تاقیگەیی وەربگیرێت.
به‌شێك له‌پزیشكان لهدهستپێكى ساڵى نوێى خوێندنه‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌بوو، پێویست بوو ساڵى نوێى خوێندن له1ى 10ى 2022 بوایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا گه‌رما كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر خوێندكاران هه‌یه.
ش.هـ