گەریلا هێرشی كردە سەر سوپای توركیا و كوژراو هەیە

کوردستان

26/09/2022‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە  ڕایگەیاند، گەریلا چالاكی دژ بە سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا دوو سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ئامێرێکی بڵاوکردنەوەی دوکەڵی ژەهراوی بۆ نێو سەنگەرەکانی شەڕ لەباوبراوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە: سوپای توركیا شەش جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمایی و گازی بیبەر هێرشیان كردووەتە سەر گەریلاكان و هەروەها، ١١ جار بە فڕکەی شەڕ، ٥٢ جار بە هەلیکۆپتەر و بە دەیان جار بە تۆپ و هاوەن هێرشی کردە سەر ناوچەكانی شەڕ.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، توركیا هێرشێكی فراوانی بۆسەر هەرێمی كوردستان دەست پێكردووە و لەوكاتەوە تا ئێستا شەڕ لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا بەردەوامە لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا.

س.س