شارپرێس
دوای بەشداریكردنی لە دیداری ڕافیدەین لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەیدا لاهور شێخ جەنگی درایگەیاندوە، خولی چوارەمی دیداری ڕافیدەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغداد دەستپێکرد و بەندەش تیایدا بەشداربوو، هەوڵێکی نیشتمانییە بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و بازرگانان و بیروڕا جیاوازەکان بۆ گفتوگۆکردنێکی بونیادنەرانە.
جەختیشیکردوەتەوە، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە و هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیدارەکە یارمەتیدەر بن بۆ عێراقییەکان.
س.س