شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك درۆن گه‌یشتنه ئاسمانى سلێمانى‌و له‌ئێستادا بۆردومانى باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گوندى زڕگوێز، هاوكات بۆردومانى باره‌گاى حزبى دیموكرات له‌كۆیه‌ش ده‌ستى پێكرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"له‌پردێ-ش بۆردومانى پارتى ئازادی ده‌ستى پێكردوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌خه‌ڵكى گوندى زڕگوێزو گونده‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى به‌شارپرێس دراوه، كه‌مێك پێش ئێستا چەند درۆنیک گه‌یشتونه‌ته ئاسمانى سلێمانى‌و ڕاسته‌وخۆ چونه‌ته سه‌ر گوندى زڕگوێز كه باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ى لێیه.
به‌وته‌ى دانیشتوانى گونده‌كان، بۆردومانی بنکەو باره‌گاكانى کۆمەڵە ده‌ستى پێكردوه‌و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ش ته‌قه له‌درۆنه‌كان ده‌كرێت.
سەرچاوەیەک لەخەڵکی ناوچەکە ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، دەنگی بۆردومانێكى چڕ لەنزیک بنکەکانی کۆمەڵە دێت، ئه‌وه‌ى زانراوه تائێستا دوو پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه برینداربون‌و بۆردومانه‌كه‌ش بەردەوامە.
هاوكات سەرچاوەیەک له‌كۆیه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "کەمێک لەمەوبەر بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەکۆیە بۆردومانکراوەو تائێستا هیچ زیانێک نەزانراوە".
دیمه‌نى بۆردومانى حزبى دیموكرات له‌كۆیه
دانیشتوانی کۆیە کە قسەیان بۆ شارپرێس کردوە دەڵێن، "زیاتر لەشەش جار بۆردومانی بارەگاکانی حزبی دیموکرات کراوە، به‌ڵام دیارنییە لەڕێگەی درۆنەوە بوە یان موشەکی دورهاوێژ".
دیمه‌نێكى دیكه له‌بۆردومانى دیموكرات له‌كۆیه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانى زڕگوێزو كۆیه، له‌پردێ-ش بۆردومانى باره‌گاكانى پارتى ئازادى كوردستان (پاك) كراوه، به‌ڵام زیانه‌كان نازانرێت.
دیمه‌نى بۆردومانى پارتى ئازادى له‌پردێ
هاوكات تۆپخانەکانی ئێران لەئێستادا بەچڕی سنوری شارۆچکەی ماوەتى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى بۆردوماندەکەن‌و بەگوێرەی سەرچاوەكانیش زیاتر لە20 تۆپ لەنزیک گوندەکانی ژاژڵێ‌و گوێزەڵێ دراوە، به‌ڵام زیانه‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بۆردومانى ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ پێنجه‌م ڕۆژى له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌و پێشتر ئێران هۆشداریدابوو له‌بۆردومانى بنكه‌و باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات‌و هێزه كوردیه‌كان‌و داواى له‌دانیشتوانى ده‌وروبه‌رى باره‌گاى ئه‌و هێزانه كردبوو، دوربكه‌ونه‌وه، چونكه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
ش.هـ