شارپرێس:
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمرۆش نرخى یەک بەرمیل نەوت بە سەروو ٨٥ دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی
جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی
بە ٧٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەمەش نرخى ئەمڕۆی نەوت بەراورد بە دوێنێ دابەزینى
بەخۆیەوە بینیوە.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتەئاستى خۆی کە ١٣٠ دۆلار بوو، بەڵام لە دوو مانگى رابردوودا ئەو نرخە بە بەردەوامى دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەئێستاشدا بەهۆی رێکارەکانى خەزێنەى ئەمریکا و بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى جیهان نرخى نەوت زیاتر دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
س.هـ