شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوە زانستی حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كرێى خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگه حكومى‌و ئه‌هلیه‌كان بڕیارێكى ده‌ركرد.
له‌نوسراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوە زانستی بڕیاریداوه، داشکاندنی کرێی خوێند لەسەرجەم زانکۆ‌و پەیمانگه ئەھلی‌و حکومیەکان بەردەوام بێت.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، داشکاندنی کرێی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگه حکومیەکان بەڕێژەی 45% ده‌بێت‌و داشکاندنی کرێی خوێندنیش له‌پەیمانگه ئەھلیەکان بەڕێژەی 20% ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت.
له‌باره‌ى زانكۆ ئه‌هلیه‌كانیشه‌وه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕایگه‌یاندوه، "داشکاندنی کرێی خوێندن لەزانکۆ ئەھلیەکان بەڕێژەی 10%و 15%و 20% ده‌بێت به‌گوێره‌ى ڕانکی زانکۆکان.
جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ئەم بڕیارە ساڵانی پێشوو بەھۆی کۆرۆنا درا، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی درێژی کردۆته‌وه ده‌بێت زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومى‌و ئه‌هلیه‌كان پێوه‌ى پابه‌ندبن.
ش.هـ