شارپرێس:
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێم کاتەکانى پێدانى کارەبای
نیشتیمانى سێ کاتژمێر کەم دەکاتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەبای حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەهۆی
چاکسازیکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەى سێ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانى کەم دەکەنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هەناردەی
گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە
ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشکردوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی
سامانەسروشتییەکان و تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان
لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا، لەسەر هێڵ دەبێت.
س.هـ