لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی تۆمار دەکرێت

کوردستان

06/10/2022‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سکاڵای ژمارەیەک خانەنیشنیى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کە سکاڵایان لەدژی سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیری دارایی تۆمار کردوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەى دادگای فیدراڵی عێراق، ژمارەیەک خانەنشینى هەرێم لە دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵایان لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی هەرێم تۆمارکرد و داوا دەکەن یاساى خانەنشینى هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەو خانەنشینانە لەداواکەیاندا، ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەو یاساى خانەنشینییەی كە لە هەرێم كاری پێدەكرێت نادەستورییەو دەبێت  هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سکاڵاکەدا داواش کراوە لەبرى یاساى خانەنشینى هەرێم، یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراق ساڵى 2014  جێبەجێ بکرێت.

بڕیارە رۆژى 19-10-2022 دادگاى فیدراڵى تاوتوێی ئەو داوایە بکات و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات.

لەچەند رۆژی رابردووشدا بە واژووی ٢٠ پەرلەمانتاری کوردستان پڕۆژەی جێبەجێکردنى یاسای خانەنیشنى یەکگرتووی عێراق پێشکەش پەرلەمانی کوردستان کرا بەمەبەستی کارپێکردنى لە هەرێمى کوردستان.

س.هـ