نرخی بەرمیلێك نەوت نزیك دەبێتەوە لە 100 دۆلار

ئابوری

09/10/2022‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە 97دۆلارو  92 سەنت، ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا لە سەروو 100 دۆلارەوە دابەزی بۆ 90 دۆلار.

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 97 دۆلارو 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس بە 90دۆلارو 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازااڕەكانی جیهاندا لە سەرو 100 دۆلارەوە دابەزی بۆ 90 دۆلار، ئەوەش كرمبونەوەیەكی زۆری نرخەكەی بوو لە ئەمساڵدا و بەتایبەت دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 130 دۆلار