دیوانی چاودێری دارایی عێراق بێبەریبوونی خۆی لە دزییە گەورەکە ڕاگەیاند

عیراق

21/10/2022‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر دیار نەمانی 2.5 ملیار دۆلارەکەی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی ڕایەدەگەیەنێت "ئێمە بەرپرس نین".

لەڕاگەیەندراوێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراقدا هاتووە "لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە نوسراوێکیدا بۆ وەزارەتی دارایی داوا دەکات دەستەی گشتی باج چاودێری و وردبینی لەو پارانەدا بکات و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت، دیوانی چاودێری دارایی بە نوسراوی فەرمی لەمە ئاگادار کراوەتەوە بۆیە بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی دەستەی گشتی باجەو دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدا نییە".

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت پەردەی لەسەر نهێنییەک لابرد، کە  ئاشکرابوونی دزییەکی گەورە بوو لە عێراق و بە دزیی سەدە ناودەبرێت.