شارپرێس:
کۆمپانیای Geelyی چینی پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لادا، کە وەک ئۆتۆمبێلێکی خێزانیی دیزاینکراوەو باشترین ستانداردەکانی مۆدێرنێتەو لوکسو کەشخەیی بۆ سەرنشینەکانی دەستەبەرکردوە.
ئۆتۆمبێلی Geely Zeekr 009 خاوەنی بۆدییەکی مینیڤانی جیاوازە لەڕوی دیزاینی گڵۆپەکانو ڕوکاری پێشەوەی، کە درێژییەکەی 5 مەترو 20 سانتیمەترو پانییەکەی 202 سمو بەرزییەکەی 185 سمەو تایەکانی 20 ئینچ پانن.
سەبارەت بەڕوکاری شۆفێری لەم ئۆتۆمبێلەدا بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە کەمترین ژمارەی دوگمەی کلاسیکی هەبێت، بەوپێیەی دوگمەکان بەتاچ پانێڵو شاشەیەکی گەورەی کۆنترۆڵ لەناوەڕاستدا گۆڕدراون، هەروەها ڕوکارەکە بەسیستەمی مالتیمیدیای پێشکەوتوو تەیارکراوە.
هەروەک کابینەی ئۆتۆمبێلەکە شاشەیەکی تەلەفزیۆنی 10.6 ئینجیی چەماوەی هەیە، دەرگاکانی بەتاچ پانێڵ تەیارکرابون بۆ کۆنترۆڵکردنی پەنجەرەکانو سیستەمی گەرمیو ساردییو سیستەمی ڕوناکی ناوەوە، هەروەک ئۆتۆمبێلەکە 6 کورسی چەرمیی ئاسودەی هەیە کە سیستەمی گەرمکردنەوەو ساردکەرەوەی تێدابەکارهاتووەو سەرنشینانی کورسییەکانی دواوەش مێزی بچوکی چەماوەیان هەیە.
ئەم ئۆتۆمبێلە بەماتۆڕی کارەبایی بەتوانای 544 ئەسپ دەخرێتە بازاڕەوە، ئەمەش وادەکات خێراییەکەی بگاتە 190 کم/کاتژمێر، هەروەها پاترییەکەی دەتوانێت بەیەکجار بارگاویکردەوە مەودای 676 کم ببڕێت.
و: ئاکۆ ئاڵی