رەعد رەفعەت
ئه‌مڕۆ ماوه‌ی یاسایی
په‌رله‌مانی هه‌رێم ته‌واو بوو، پێمباش نه‌بوو هیچ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنوسم تا
هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان رانه‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی پێش
روداوه‌كان نه‌كه‌وینه‌وه وقسه‌له‌سه‌ر نیه‌ته‌كانیان نه‌كه‌ین.
ئه‌م بایه‌ته به‌و چه‌ند
خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌مه‌روو: یه‌كه‌م: له‌وكاته‌ی پێویستی وگرنگی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك
دیارده‌كه‌وێ، كاتێك داتخست ئه‌ركه‌كانی له‌ده‌ست بدات وخه‌ڵك وهاوڵاتی هه‌ست به‌گرنگی
وبونی بكه‌ن. په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌كو په‌رله‌مانی هه‌ر ووڵاتێكی تر سێ ئه‌ركی
سه‌ره‌كی هه‌یه كه‌هیچیان له‌دوای 2014 ئه‌نجام نه‌داوه (په‌سه‌نكردنی بودجه
ویاسای به‌سوود ولێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌ت). په‌ره‌له‌مانێك به‌چوار ساڵی یاسایی خۆی
هیچ شتێكی باشی پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان نه‌كردبێ جگه له‌خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات وگه‌نده‌ڵی
وسته‌مه‌كانی، ده‌بێ له‌ماوه‌ی ئێكسپایه‌ری چ خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكات؟! دووه‌م: یه‌كگرتوی ئیسلامی سوودی باشی له‌هه‌ڵه‌كانی
رابردوی خۆی وه‌رگرتوه كه‌هه‌ر كاتێك له‌ده‌سه‌ڵات نزیك بێته‌وه یان هاوبه‌شی
پڕۆژه‌یه‌كیان بووه، توشی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری ولاوازی پێگه‌سیاسیه‌كه‌ی بۆته‌وه،
بۆیه ئه‌مجاره هه‌ڵوێستێكی یاسایی ومه‌ردانه‌یان نواند بێ پێچ وپه‌نا وپینه‌وپه‌ڕۆ.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی نوێ وكۆمه‌ڵ وهه‌ندێك په‌رله‌مانتار جۆرێك له‌خه‌ت ره‌جعه
وخاتری ده‌سه‌ڵات وناواقعی ونایاسایی تێدایه؛ چونكه كشانه‌وه وبایكۆتكردنی په‌رله‌مان
(به‌مووچه یان بێ مووچه) هه‌ر مانه‌وه‌یه له‌زه‌لكاو وگۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵات وهه‌ر
كاتێك بیانه‌وێ به‌به‌هانای بچوك ده‌توانن بچنه‌وه ده‌وام بكه‌ن ومێشێكیش
مێوانیان نابێ. سێیه‌م: واچاكتر بوو په‌رله‌ماتاره نارازیه‌كان
هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ره‌یه‌كی په‌رله‌مانی خاوه‌ن بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری
فراوانیان بدابا نه‌ك له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی
مانه‌وه له‌په‌رله‌مانێكی ئێكسپایه‌ر یه‌كبگرن. پێموایه ئێستاش بوار ماوه ئه‌گه‌ر
ئیراده‌یه‌كی جدیان هه‌بێت ده‌توانن له‌داهاتوودا یه‌كبگرن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی
سیاسی جه‌ماوه‌ری خزه‌مه‌ت به‌خه‌ڵك. چواره‌م: ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم ته‌نها له‌میدیا
وسۆشیال میدیاكانی كوردستان مووچه‌ی وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار وپله‌تایبه‌ته‌كان بۆته
بابه‌تی رۆژانه وله‌هیچ ووڵاتێك ته‌نانه‌ت له‌عێڕاقیش ئه‌و بابه‌ته به‌و خه‌ستیه
ناوڕوژێ. له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رتی گشتی
وتایبه‌ت پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی جێبه‌جێی ده‌كات مووچه‌یه‌كی شایسته‌ی
پێبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیی وخێزانه‌كه‌ی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه به‌سه‌ر ببه‌ن. له‌هه‌موو
ووڵات ودامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تیش مووچه به‌پێی قورسی وهه‌ستیاری وبه‌رزی پله‌وپۆسته‌كه
مووچه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گله‌یی هه‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌ی پله‌تایبه‌ته‌كان
ده‌بێ به‌یاسا چاره‌سه‌ر بكرێ نه‌ك هه‌موو گله‌ییه‌كانی سه‌ر وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار
كورتبكرێته‌وه له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی زۆر وئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانیان پێ په‌رده‌پۆش
بكه‌ن. له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌زیر وپه‌رله‌مانتاری دڵسۆز وئیشكه‌ر وخاوه‌ن
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و مووچه‌ی وه‌ریده‌گرن زۆر نیه به‌به‌راورد
به‌حاكم وپله‌داره سه‌ربازی وئه‌منیه‌كان وهه‌ندێك وه‌زیفه‌ی تر. پێنجه‌م: كاری سیاسی وپه‌رله‌مانی زۆر جیاوازه
له‌كاری خێرخوازی وهاوكاری مرۆیی، په‌رله‌مانتار ئه‌ركی سیاسی له‌سه‌ر شانه وهه‌ر
یارمه‌تیه‌كی مرۆییش بۆ دونیا وقیامه‌تی خۆی ده‌یكات نه‌ك ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ركه
په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كه‌ئامانج تێیدا چاكه‌ی گشتیه. هه‌ر بۆیه لاوازی هه‌ڵوێستی
سیاسی ونه‌بونی پڕۆژه‌ی گۆڕانكاری جدی قه‌ت به‌خێر وسه‌ده‌قه په‌رده‌پۆش ناكرێت.