بارستەیەکە لە بڵێسە و مەرگ .. قەیسەر .. بەهێزترین چەکی ئەتۆمیی پوتین

جیهان

11/11/2022‌ 1316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
چەند مانگێکە جیهان هەناسەی خۆی ڕاگرتووە، لە ترسی ئەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا شەڕی ئەتۆمی هەڵگیرسێنێت، لە نزیک هێڵەکانی ئاگر لە ئۆکرانیا، هەندێک لە گرنگترین و مەترسیدارترین چەکەکانی کۆمەڵکوژ خەویان لێکەوتووە، کە توانای سووتاندنی سەوزیی زەوی و گۆڕینی بۆ تۆپێکی ئاگرین هەیە.

دونیا نایەوێت جارێکی تر لە بڵێسەی ئاگردا بسوتێنرێتەوە، یادەوەریی بۆمبەکانی هیرۆشیما و ناگازاکی هێشتا پڕە لە ئازار، هەروەها بۆمبی تیزار، یان قەیسەری ڕووسی کە بەشێکی زۆری جەمسەری باکووری سووتاند و بەفری کەڵەکەبووی بۆ چەندین سەدە کردە خەڵوزاو و بڵێسەی سووتاو، توانای ئەوەی هەیە ببێتە هۆی وێرانکارییەک کە لە مێژوودا بێهاوتایە.

58  مێگاتۆن ئاگر
دوای دوو ساڵ لە دروستکردن و پەرەپێدان و دوای هەوڵێکی زۆر لە لایەن زانایانی سۆڤیەت، بە سەرۆکایەتی ئەندرێ ساخارۆڤ، فڕۆکەیەکی زەبەلاح فڕی کە گرنگترین و گەورەترین بۆمبی مێژوویی هەڵگرتبوو، بەناوی "ئیڤانی گەورە" یان "بۆمبی تزار" یان وەکو... رۆژئاوا بە ناوی "the Tsar bomb" ناوی دەبات، بۆمبەکە هێزێکی وێرانکەری گەورەی هەیە، کە زانایانی ئەمریکی بە 100 مێگاتۆن مەزەندەی کردووە، کە 3300 هێندەی بۆمبەکانی هیرۆشیما و ناگازاکی زیاترە، دە هێندە بەهێزترە لە هەموو ئەو تەقەمەنییانەی لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهاندا بەکارهێنراون، بەڵام سۆڤیەتەکان تەنها نیوەی ئەم هێزەیان تاقیکردووەتەوە، هەرچەندە سەرەڕای ئەوەش هێزە وێرانکەرەکەی دەیان هێندە بەهێزتر بوو لە هێزی " The Little Boy bomb یان کوڕە بجوک" و " Fat Man bombبۆمبی پیاوی قەڵەو"، کە بەسەر شارۆچکەکانی هیرۆشیما و ناکازاکیدا فڕێدرابوون دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

بۆمبی ڕووسی لە چوارچێوەی ڕکابەری لەگەڵ ئەمریکا ڕێڕەوی خۆی گرتەبەر، لە ناوەڕاستی چلەکاندا بە تایبەتی کاتێک لە سەرەتای 16ی تەمموزی 1945 واشنتۆن یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە مێژووی جیهاندا تەقاندەوە، دوای دوو ساڵ "دروستکردنیان" لەلایەن ژمارەیەک زانای ئەمریکییەوە لەنێویاندا زانای گەنج تیۆدۆر هۆڵ (1925-1999) بوو.

لە بەرامبەر ئەو ترسناکییەدا کە دوای هێرشی ئەتۆمیی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن سەریان هەڵدا، هۆڵی گەنج دەستپێشخەری کرد بۆ دزەپێکردنی نهێنییە ئەتۆمییەکان بۆ یەکێتی سۆڤیەت لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی جۆرێک لە هاوسەنگی هێز و رەتدانەوە، تا جیهان بەرەو شەڕێک نەچێت بڕانەوەی نەبێت.

ئەو زانیاریانەی کە هۆڵ دزەیپێکرد بۆ سۆڤیەتەکان ڕۆڵێکی چالاکیان هەبوو لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکەیاندا، دوای چوار ساڵ سۆڤیەت توانی یەکەم چەکی ئەتۆمی خۆی لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٩ لە کازاخستان تاقیبکاتەوە.

تەقینەوە گەورەکە
مۆسکۆ پەرەپێدانی بۆمبی تزاری تەواو کرد کە شاخێکی ئاگرە و کۆگایەکی جەک و تەقەمەنییە لە یەک پاکێجدا کۆکراونەتەوە کە کێشی ٢٦.٥ تەنە.

بۆ گواستنەوەی بۆ شوێنی تاقیکردنەوەکە، شارەزایانی سۆڤیەت نزیکەی ٥٠ دەستکارییان لە فڕۆکە زەبەلاحەکەی Tu-95 کرد، ئەم گۆڕانکارییانە بریتی بوون لە ڕێکخستنی چوارچێوەی فڕۆکەکە و گۆڕینی هەموو کۆنێکتەرە کارەباییەکان و دووبارە ڕوپۆشکردنی بە چینێکی ڕەنگدانەوەی سپی.

فڕۆکەوانی فڕۆکەکە، مەیجر پیلۆت ئەندرێی دۆرنۆڤتسێڤ، لەو ئەرکە مەترسیدارە ئاگادارکرایەوە، فەرماندەکانیش نە سروشت و سەختی ئەرکەکەیان لێ شاردەوە، نە قەبارەی ئەو بڵێسەیەیەی کە لەگەڵ خۆیدا دەیگوێزێتەوە.

لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١ مێژووی سۆڤیەت لە ڕۆژێکدا بوو لەگەڵ یەکێک لە وروژێنەرترین و مەترسیدارترین ڕۆژەکانی کاتێک فڕۆکەی Tu-95V لە فڕۆکەخانەی "ئۆلینیا" لە نیمچە دوورگەی کۆلا جووڵەی کرد، زەوی فڕۆکەخانەکە لە ژێر تایەکانی فڕۆکە فڕیوەکەدا دەلەرزی، کە فڕۆکەیەکی تری کۆنترۆڵی لەگەڵدا بوو، و وەک گەورەترین فڕین و بەهێزترین تەحەدا و ترسناکترین فڕینی مەرگ گەشتێکی کرد.

دوای ماوەیەک لە فڕین، بە تایبەتی لە دەوروبەری کاتژمێر ١١:٣٢ خولەکی بەیانی، بڵێسەی سووتاو دەنگی دایەوە، بۆمبەکە بەسەر یەکێک لە دوورگە چۆڵەکانی نۆڤایا زێملیا لە جەمسەری باکوور فڕێدرا.

لە بەرزی 10.5 کیلۆمەترەوە تۆپی مەرگ دوای بۆمبێکی 26.5 تۆن کە درێژییەکەی 8 مەتر و تیرەکەی 2 مەتر بوو، فڕێدرایە ناو دوورگەکان.

بەڵام پڕۆسەی نیشتنەوەی "قەیسەر" لە بۆمب هاوێژەوە ئاسان نەبوو، بەو پێیەی ژمارەیەک شارەزا سەرپەرشتییان دەکرد و بە باڵۆنێکی زەبەلاحی تایبەت بەو ئەرکە ئەنجام دەدرا کە کێشی نزیکەی تەنێک بوو، ئامانجیشی ئەوە بوو خێرایی نیشتنەوەی بۆمبە زەبەلاحەکە خاو بکەنەوە، بۆ ئەوەی فڕۆکەکە و تیمەکەی بتوانن ڕزگاریان بێت و لە بازنەی بڵێسەی ئاگرەکە ڕزگاریان.

لە کاتێکدا "قەیسەر" بە هێواشی بەرەو زەوی دەهاتە خوارەوە، فڕۆکەکە بە خێرایی دوور دەکەوتەوە، پێشبڕکێی لەگەڵ کاتدا دەکرد و کاتێک ڕووداوەکە ڕوویدا و "ئیڤان" تەقیەوە، فڕۆکەکە و یاوەرەکەی و تیمەکانیان بە دووری ٣٩ کم لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە لە تەقینەوە زەبەلاحەکە.

سەرەڕای ئەوەش، فڕۆکەکە بۆ مەودای هەزار مەتر کەوتە خوارەوە بەهۆی هێزی تەقینەوەکە، بەهۆیەوە 3 لە چوار بزوێنەری فڕۆکەکە تێکچوو، پارچەکانی سووتاند، بەڵام تیمەکەی ناوی لە مردن ڕزگاریان بوو.

٣ خولەک و ٦٧ کم لە بڵێسەی ئاگرەکەوە دوورە
بۆمبەکە لە ڕێگەی ئەو هەستەوەرە بارۆمەترییانەی کە لەسەری دانرابوو، نزیکەی ١٨٨ چرکە دوای جیابوونەوەی لە فڕۆکەکە و دوای ئەوەی گەیشتە بەرزیی بەرنامە بۆ داڕێژراوی نزیکەی ٤٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە تەقێندرایەوە، بەبەرزییەکی زیاتر لە ٦٧ کم، پانییەکی ٤٠ کم بریقەی بڵێسەی ئاگرەکە و تیشکی ئاگرەکە لە دووری زیاتر لە هەزار کم-ەوە بینرا، سەبارەت بە تیرەی بازنەی بڵێسەکەشی، 4.6 کم بوو، تاکە ڕووداوی جیهانی بوو بۆ یەکێتی سۆڤیەتی ئەکاتە.