شارپرێس:
پارێزگاری ئیستانبوڵ ئاشكرایدهكات، لهتەقینەوەكهى ئێوارهى ئهمڕۆدا لەشەقامی ئیستیقلال لەناوچەی بیئۆغڵو زیانی گیانی هەیە.
ئێوارهى ئهمڕۆ تەقینەوەیەک لەشەقامی ئیستیقلال لەبیئۆغڵو لەئیستانبوڵ ڕویداو ژمارەیەکی زۆر لەتیمەکانی ئاگرکوژێنەوەو پۆلیسو پزیشک ڕەوانەی ناوچەکە کران.
عەلی یەرلیکایا پارێزگاری ئیستانبوڵ ئاشكرایكرد، تیمەکانی پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنییان لەو ناوچەیە گرتۆتهبهر، چونكه زیانێكى زۆرى گیانی ههیه.
ساتى تهقینهوهكه لەقەرەباڵغترین شەقامی ئیستانبوڵدا
پارێزگاری ئیستانبوڵ ئهوهشى ڕونكردهوه، هەرچەندە تیمەکانی فریاکەوتنیان ڕەوانەی شوێنی تهقینهوهكه کردوە، بەڵام دواتر زانیاری لەبارەی تەقینەوەکە بڵاودەکەینەوە.
بەگوێرهى زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەکی زۆر لههاوڵاتیان برینداربون، بەڵام تائێستا باس لەگیانلەدەستدان نەکراوەو تیمەکانی بەرگریی شارستانیو پۆلیسیش لهشوێنی ڕوداوەکەنو شەقامەکەیان بەڕوی هاتوچۆدا داخستوە.
ش.هـ