شارپرێس:
خۆپیشاندانه‌كانى ئێران، لەلابردنی لەچکی کچانەوە بۆ فڕێدانی مێزەرو مەندیلی مەلاکان، له‌سه‌پێندراوێكى زۆره‌ملێوه بۆ سیمبولى مه‌زهه‌ب‌و كۆمارێكى ئیسلامى.
دواى شه‌هیدبونى ژینا ئه‌مینى‌و سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى هاوڵاتیانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، دواتر په‌ره‌سه‌ندنى خۆپیشاندانه‌كان بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى ئێران، یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان، لابردن‌و فڕێدان‌و سوتاندنى له‌چكى كچان‌و ژنانى ئێران بوو وه‌ك په‌یامێك دژ به‌كاره‌كانى پۆلیسى ئاكار كه ژینا ئه‌مینى بوه قوربانى ده‌ستى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
له‌ئێستا گه‌نجانى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى تریش دژى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه كه ئه‌ویش فڕێدانى مێزه‌رو مه‌ندیلى سه‌رى مه‌لاكانى شاره‌كانیانه