شارپرێس:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى ده‌روازه‌كانى په‌روێزخان‌و باشماخ له‌سنورى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى چه‌ندین كۆمپانیاى مشه‌خۆر، هاوكات حه‌وت جۆر هێزیش بونیان هه‌یه كه هیچیان متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه".
كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامیى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌ده‌روازه‌كان‌و كه‌مبونه‌وه‌ى داهات ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى به‌دواداچونمان بۆ سەرچاوەکانى داهات‌و كه‌مبونه‌وه‌ى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، پێویسته حاڵه‌تى نائاسایی ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى داهات ڕێكبخرێنه‌وه".
وتیشى:"له‌ده‌روازه‌كاندا ده‌یان كۆمپانیاى مشه‌خۆر دانیشتون‌و ڕێژه‌ى داهاتى ده‌روازه‌كانیان به‌ڕێژه‌ى له50% زیاتر كه‌مكردۆته‌وه، ساڵى ڕابردوو له‌مكاته‌دا داهاتى ده‌روازه‌كان باشماخ‌و په‌روێزخان سه‌روى 40 ملیار دینار بوه، ئێستا دابه‌زیوه بۆ خوار 40 ملیار دینار".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زانیاریی له‌باره‌ى حه‌وت جۆر هێز له‌ده‌روازه‌كان ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "زیاتر له‌حه‌وت جۆر هێز له‌ده‌روازه‌كاندا هه‌یه، ئه‌م هێزانه هیچیان متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردوه داهات له‌سنوره‌كان كه‌مبێته‌وه‌و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هاوڵاتیانیش دروست بكات".
ده‌شڵێت:"هه‌مووشت له‌م سنوره بۆته كۆمپانیا‌و كۆمپانیاش بۆته مۆته‌كه به‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانه‌وه، هاوڵاتی خۆى ئاو به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئاماده‌نییه پاره‌كه‌ى بدات، چونكه ده‌ڵێت، ده‌چێته گیرفانى كۆمپانیاوه".
مه‌ترسى دروستبونى كێشه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ربێت‌و چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌م كێشانه نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا دڵنیابن گرفتى موچه‌ش بۆ موچه‌خۆران له‌م سنوره دروستده‌بێته‌وه".
ش.هـ