شارپرێس نوێترین زانیاری لەسەر تەقینەوەكەی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

کوردستان

17/11/2022‌ 3547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
دوای ئەوەی تەقینەوەیەك لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا، بەوهۆیەوە خانویەكی سێ نهۆمیی تەختی زەوی بوو، تائێستا كەسێك گیانی لەدەستداوە و حەوت بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەكی بەهێز لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا و بەوهۆیەوە خانویەكی سێ نهۆمی تەختی زەوی بوو.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی تەقینەوەکەی پارێزگای سلێمانی کە بەهۆی تەقینی تەنکی غازی شلەوە روویداوە.

تائێستا بەهۆی تەقینەوەكەوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و حەوت بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی، ئەوەش بە وتەی سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا.

بەپێی زانیارییەكان، سیستمی غازی ئەو خانووەی تەقینەوەكە تێیدا ڕوویداوە شۆفاژە و لێچوونی هەبووە و لە ماڵەكە پەنگی خواردووەتەوە و تەقیوەتەوە و خانووەكەی تەختی زەوی كردووە.

بەوتەی كەسوكاری خاوەنی ئەو ماڵەی تەقینەوەكە تێیداڕوویداوە، ئەم ئێوارەیە كوڕ و كچەكانی ئەو خێزانە لە ماڵەكە كۆبونەتەوە و زیاتر لە 20 كەس بوون.

هاوکات سەرچاوەیەکلی بەرپرس بە شارپرێسی وت "تەنکیەکە ساغە نە تەقیوە، وەستایەکی ئێرانی ئیشی لە بۆری غازەکەیان کردوە لە قاتی ئەرزی و لێچوون رویداوە و قاتی خوارەوەی خانوەکە تەقیوەتەوە و بەوھۆیەوە خانوەکە روخاوە.
س.س