شارپرێس:
چالاكوانێكى بوارى جینۆساید مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كورد ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه هیچ یاسایه‌ك له‌عێراق‌و هه‌رێمیش ده‌رنه‌چوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایی.
له‌دیدارى فه‌نجانجه‌دا، هه‌ژار كاكه‌یی پارێزه‌رو چالاك له‌بوارى جینۆساید له‌پرسى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوی له‌ڕوى یاسایی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ڕایگه‌یاند، "زۆر به‌داخه‌وه لەدواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه نه له‌كوردستان‌و نه له‌عێراقیش یاسایەکى ده‌رنه‌چوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایی".
وتیشى:"بۆیه هه‌میشه مه‌ترسى گه‌وره‌ى دوباره‌بونه‌وه‌ى قڕكردنى گه‌لى كورد‌و به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كه دژى كورد هه‌یه، بۆیه به‌ناچارى په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاتێك ئه‌و گازه دژمان به‌كاربهێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى كوردى‌و عێراقیش، كاكه‌یی وتى:"ده‌سه‌ڵاتیان لاوازه ئه‌مه هه‌م له‌عێراق‌و هه‌میش له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌میسر كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بوو له‌سه‌ر پرسى كه‌شوهه‌واو سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه كورده به‌شداریی كرد، له‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌دا به‌وشه‌كیش باسى پرسى گازى كیمیایی نه‌كرد، له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره كۆڕ‌و كۆبونه‌وانه باشترین هه‌له بیرى هه‌موو دونیاى بخه‌ینه‌وه كه چیمان به‌سه‌رهاتوه".
زانیارییه‌كى هه‌ستیارى له‌باره‌ى ئه‌و دیكیۆمێنتانه‌وه ئاشكراكرد كه برانه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌نفال‌و كیمیاباران، ئه‌و وتى:"به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه له‌ناو جه‌مه‌لۆنێكدا هه‌ڵگیرابون‌و سه‌رجه‌میان له‌ناوچون‌و نه‌ماون".
ش.هـ