سودانی دەست بە گۆڕینی پارێزگارەکانی عێراق دەکات

عیراق

19/11/2022‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکومەتەکەیدا، ژمارەیەک پارێزگاری پارێزگاکانی عێراق بگۆڕێت.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیای عێراقی وتووە، سودانی دەست بە گۆڕینی پارێزگاری ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەکات، سودانی دەیەوێت ئەو پارێزگارە نوێیانەی دادەنرێن کەسانی پسپۆڕ و حزبی بن.

بەوتەی سەرچاوەکە، مەبەستی سودانی لەو هەنگاوەدا ئەوەیە، پارێزگاری نوێ هەم لەڕووی حزبییەوە بە دەسەڵات بێت، هەم لە بوارەکەی خۆیدا پسپۆڕبێت، بۆئەوەی سڵ لە هیچ فشارێک نەکاتەوە.

ئەو بڕیارەی سودانی لەکاتێکدایە ئەمڕۆش ئەوە بڵاوکرایەوە، کە ناوبراو بودجەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کەمدەکاتەوە.