شارپرێس؛
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت "له رێگه‌ی پرۆگرامێكی په‌سندكراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ژاری له عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه، بودجه‌ی پێویست بۆ پارێزگاكان دابینده‌كه‌ین".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "ئیتر عێراق ناتوانێت لەسەر سیاسەتی پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بودجە بەردەوام بێت".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سودانی وتی: "ئەم دیاردەیە مەترسی جددی لەسەر هەموو ئەو بەرنامە و سیاسەتانە دروستدەكات، كە لەلایەن هەر حكومەتێكەوە جێبەجێدەكرێن".