ڕوانگەی سوری زیانەكانی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات

کوردستان

20/11/2022‌ 1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

 ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان نۆ شەڕڤانی هەسەدە و شەش سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا نۆ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە و شەش سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەستدا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستووتەڕوو، بەهۆی بۆردومانەكانەوە 30 کەسی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان بریندارن و برینی هەندێکیان سەختە.

شەوەی ڕابردوو، توركیا هێرشی ئامانی كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و تەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە ڕایگەیاند، تورکیا بە  ١٤ فڕۆکەی جەنگی هێرشەکانی ئەنجامداوە و زۆر ناوچەی مەدەنی کردوەتە ئامانج و بە هۆیانەوە زیانی گیانی و ماددی هەیە، هێرشە ئاسمانییەکان بە درێژایی ٦٥٠ کیلۆمەتر لە شەهبا و تەلڕەفعەتەوە بگرە تا کۆبانێ و دێرکی گرتووەتەوە.