شارپرێس:
باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق سه‌ردانى محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى كرد‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچونىكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى عێراق له كوژرانى هاوولاتیه‌كیان له به‌غداى پایته‌خت.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كردوه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى په‌یوه‌ست به به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵى كراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سه‌ردانه‌كه‌ى رۆمانۆسكى بۆلاى محمد شیاع سودانى باڵیۆز له‌شێوازى لێكۆڵینه‌وه‌كانى عێراقى سه‌باره‌ت به تیرۆركردنى ستیف تراوڵ هاووڵاتى ئه‌مریكى پرسیوه‌ته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا له‌م كه‌یسه تاوتوێكراوه.
له‌هه‌شتى ئه‌م مانگه هاووڵاتیه‌كى ئه‌مریكى به‌ناوى ستیف تراوڵ كه‌پیشه‌ى مامۆستابوو له‌به‌غداى پایته‌خت درایه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و تیرۆركرا.
ئ.ق