به‌هاوه‌ن هێرشكرایه‌سه‌ر شارێكى باكورى كوردستان

کوردستان

21/11/2022‌ 6884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ئاشكرایكرد، به‌هۆى هێرشێكى هاوه‌نه‌وه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كى شارى دیلۆك له‌باكورى كوردستان 13 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانى.


سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشكرایكرد، "بەهۆی هێرشەکەی شارۆچکەی گلگامشی پارێزگای دیلۆکی باکوری کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو 10 کەسی دیکەش بریندارن".

وتیشى:"ئەو هێرشەی کراوەتەسەر شارۆچکەی گلگامشی پارێزگای دیلۆک بەهاوەن بوەو یەکێک لەگولە هاوەنەکانیش بەر قوتابخانەیەک کەوتوەو بەهۆیەوە مامۆستایەک‌و خوێندكارێك برینەکانیان سەختە".

لاى خۆیشیه‌وه‌ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، پەکەکەو یەپەگەى بەئەنجامدانی ئەو کردەوەیە تۆمەتباركردوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، هێزێکی سەربازیی زۆر ڕەوانەی ئەوشارە کراون.

ش.هـ