شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق دواى ئه‌وه‌ى بوه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام دا‌و چوه وو‌ڵاتى ئوردن و له‌لایه‌ن شازاده‌ى ئوردن پێشوازى كرا.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن وله‌رێ وره‌سمێكی فه‌رمیدا له‌لایه‌ن شازاده عه‌بدولڵایی دووه‌می كوری حوسێن پاشایی ئوردن پێشوازی لێكرا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران شازاده‌ى ئوردن ئه‌مڕۆ له‌دیدارێكی ره‌سمی دا چه‌ندین پرسی هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ بوه سه‌رۆك وه‌زیران ویه‌كێك له‌خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌كه‌ى باشتركردنى په‌یوه‌ندى عێراقه له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ.
ئ.ق