شارپرێس:
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر ڕۆژئاوا‌و هه‌رێمى كوردستان‌و مۆڵه‌تیش له‌كه‌س وه‌رناگرین".
دوای گەڕانەوەی لەقەتەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختى لههێرشهكانى كرده‌وه بۆسه‌ر باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان‌و ڕایگه‌یاند، "ھێرشەکانمان بۆسەر ھەرێمو ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئەنجامنەدراوە، کاتێک دەڵێین شەوێک لەپڕدا دێین، لەخۆڕا واناڵێین، ھەر کە کاتی ھات ئەو ھەنگاوانە دەگیرێنەبەر".
وتیشى:"لەھەرێمی کوردستان‌و ڕۆژئاوای کوردستانیش پلانی ھێرشی زۆر دادەڕێژرێتو مەترسی بۆ سەر تورکیا دروستدەکرێت".
ئه‌ردۆغان ھەڕەشەیکردو ڕایگه‌یاند، "ھێرشەکانی تورکیا تەنھا ئاسمانی نابێت، دامەزراوەکانی ئەمنیی تورکیا بەمۆڵەت کارناکەن، ئەوان بڕیاردەدەنو ھەنگاو دەنێن، پێویستە لەمەودوا ئەمریکاش بیانناسێت".
ش.هـ