پەرلەمانی ئەوروپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا هەڵپەسارد

جیهان

21/11/2022‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تا کاتێکی نادیار هەر جۆرە پەیوەندی و گفتگۆیەکی ڕاستەوخۆی نێوان ئەم ناوەندەی یەکێتی ئەوروپا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەپچڕێت و هەڵدەسپێرن.

وتیشی، پەرلەمانی ئەوروپا ناتوانیت لە ئاست ئەو سەرکوتکارییانەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران کەدژی خۆپیشاندەران دەیکەن، چاو دابخات کە هیوایەکیان بەوان ماوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەروەها ڕەخنە لە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕازیی ئێران دەگرێت و داوا لەبەرپرسانی تاران دەکات ئەم کارە نایاساییانە لەدژیان ڕابگرێت.

جەختیشیکردەوە، ئێمە لە پەرلەمانی ئەوروپا لەپاڵ ئەم بڕیارەماندا پێشوازی لە سزادانەکانی وڵاتان بۆ ئێران دەکەین و هەر لەم سەروبەندەشدا بوو کە بڕیاری پچڕان و هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتی ئێران داوە.
ی.ن