شارپرێس:
وو‌ڵاتى چین ڕایگه‌یاند، دوێنێ 21/11/2022 نزیكه‌ى 30هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنابوون و دووكه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه.
لیژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتیمانى چین ڕایگه‌یاند، ئاماره‌كانى توشبووانى كۆرۆنا جارێكى تر له ووڵاته‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه‌و گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 30 هه‌زار توش بوو، گیان له‌ده‌ستدانى دوو كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مان شێوه دووكه‌س به‌په‌تاكه گیانى له‌ده‌ستدا.
كۆرۆنا ساڵى 2019 بۆیه‌كه‌مجار له‌چین بڵاوبوه‌وه‌و به‌جیهاندا بڵاوبوه‌وه.
ئ.ق