سودانی لەسەر هێرشەكانی سەر هەرێم هاتەدەنگ

عیراق

22/11/2022‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند،هەموو هێرشێك بۆسەر خاكی عێراق لە هەرلایەكەوە بێت ڕەتدەكەینەوە و دەڵێت: هیرشەكان بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق نەبووە.

 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی: هەموو هێرشێك بۆسەر خاكی عێراق لە هەرلایەكەوە بێت ڕەتدەكەینەوە و جەختدەكاتەوە، هیرشەكان بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق نەبووە.

سودانی وتیشی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆبونەوەمان دەبێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی هێرشەكان، هەوەرها ڕێوشوێن بۆ دووبارەنەبونەوەی هێرشەكان دەگرینە بەر و لەو كۆبونەوەیەدا بڕارەمان لەبارەی پێشێلكردنی سەروەری عێراقەوە دەبێت.

وتەكانی سودانی لەكاتێكدایە لە 28ی ئەیلولەوە تائێستا، ئێران سێ جار بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان كردە ئامانج و بەوهۆیەوە زیاتر لە 20 كەس گیانیان لەدەستداوە.

س.س