شارپرێس
شارۆچکەی برێزیچی، لە پارێزگای لێچی لە ناوچەی
پوگلیا، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا، پارە پێشکەش بە هەر کەسێک دەکات کە
بیەوێت بچێتە ئەوێ و دەیەوێت چێژ لە کەشوهەوای گەرم و فێنکی دەریای ناوەڕاست وەربگرێت.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"، شارەانیی
پرێزیچی کاردەکات بۆ ئەوەی خەڵکەکەی رازیی بکات پێشوازی لە فرەچەشنی و ڕووخساری تەواو
نوێ و سەردانکەران بکەن.
ئەلفرێدۆ بەیڵز ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی دەڵێت:
"لەم شارۆچکە مێژووییەدا چەندین خانووی چۆڵ هەیە کە پێش ساڵی 1991 دروستکراون
و پێمانخۆشە لەگەڵ دانیشتوانی نوێدا بەشیان بکەین".
رۆژنامەی سەن-ی بریتانی بڵاویکردووەتەوە "تێکڕای
تێچووی خانوویەک لەو شارۆچکەیە، نزیکەی ٢٥ هەزار دۆلارە و بەو بڕە پارەیە خانوویەکی
٥٠٠ مەتریی دەکڕدرێت".
شارۆچکەی پێرێزیچی دەکەوێتە نزیک سالێنتۆ، ڕاست
لە باشووری وڵات بەشی پشتەوەی (پاژنە)ی ئیتاڵیا، نزیک ئاوە ڕوون و جوانەکانی سانتا
ماریا دی لیوکا.
ئەلفرێدۆ بەیڵز لە شارەوانی دەڵێت: "ئێمە
تا 30 هەزار دۆلار دەدەین بەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە ئێرە و یەکێک لەم خانووە
جێهێڵراوانە بکڕن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆی گشتی ئەو
پارەیەی دەدرێت، دابەشدەکرێت بەسەر دوو بەشدا: بەشێکی بۆ کڕینی خانوویەکی کۆن و بەشێکی
بۆ نۆژەنکردنەوەی، ئەگەر پێویست بوو".