شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌پله‌ى 6 به‌پێى پێوه‌رى رێخته‌ر شارى دوزجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌ژاندو به‌پێى زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان 35كه‌س برینداربوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌ساته سروشتیه‌كانى توركیا ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ كاتژمێر 4:8خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شارى دوزجه‌ى هه‌ژاندو له‌ده‌رئه‌نجامدا زیانى گیانى و ماڵى هه‌بوه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 35كه‌س برینداربوون و دۆخى یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره.
به‌شێكى زۆر له وو‌ڵاتى توركیا به‌پێى زانستى جیۆلۆجى له‌سه‌ر هێڵى بومه‌له‌رزه‌یه‌و ساڵانه بومه‌له‌رزه له‌به‌شێك له ناوچه‌كانى ئه‌و ووڵاته ڕوده‌دات.
ئ.ق