شارپرێس؛
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، "له نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، "له نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر باكوورى سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ین، چونکە گروپه تیرۆریستییه‌كان خاكى وڵاتان به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا".
له‌باره‌ى شێوازی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتى:"ئۆپەراسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و مەرج نییە ته‌نیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت".