تورکیا مەرجی راگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی لەرۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد

کوردستان

24/11/2022‌ 4034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ  کە بارەگاکەی لە شاری لەندەن-ی پایتەختی بریتانیایە، مەرجی تورکیا بۆ راگرتنی ئۆپراسینەکانی لەرۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد.

روانگەکە دەڵێت "تورکیا بەمەرجی گەڕانەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر سنووری تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی لە سوریا رادەوەستێت".

تورکیا مەرجی ئەوەشی هەیەی کە دەبێت کشانەوەی شەڕڤانانی کورد و دانانی خاڵی سەربازیی هاوبەش لەنێوان سوپای تورکیا و سوریا بێتە ئاراوە، ئینجا ئامادەیە دەستدرێژییەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت.

هاوکات دوای هۆشدارییەکانی ڕوسیا سەبارەت بە هەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی زەمینی تورکیا لە باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا ڕایگەیاند "کە بەردەوامدەبێت لە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی".

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان سێرگی وینکۆ، وەزیری بەرگری ڕوسیا و هاوتا تورکەکەی، خولوسی ئاکار، دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو گروپە چەکدارە کوردانەی کە بە "تیرۆریست" تۆمەتباریان دەکات.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "ئەولەویەتی وڵاتەکەی پێشگرتنی هەمیشەیی هەڕەشەی تیرۆر دەبێت لە باکوری سوریاوە" بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هەردوو وەزیرەکە بارودۆخی سوریا و ڕێککەوتنی دانەوێڵەی دەریای ڕەشیان تاوتوێ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ماریا زاخارۆڤا، نوێنەری ڕوسیا لە سوریا، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، پێشتر هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی هەر لەشکرکێشییەکی زەمینی تورکیا بۆ باکوری سوریا، جەختی لەوە کردەوە کە گرژییەکانی ناوچەکە زیاد دەکات.

هەروەها هۆشداریشی دا لە مەترسیەکانی ئەم هەنگاوە سەربازییە لە بەهێزکردنی چالاکیی چەکدارەکان لە ناوچەکەشدا بە تایبەت پاشماوەکانی داعش.

لاڤرێنتیڤ پێشنیاری ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەدی هاوتا سورییەکەی کرد، "ئەگەر خواستێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەبێت".

لە یەکشەممەی ڕابردووەوە ئەنقەرە لە چوارچێوەی ئەوەی ناوی ناوە ئۆپەراسیۆنی "شمشێری چنگ"، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی بەردەوامی تۆپخانەکانی بۆ سەر شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە هرێمی کوردستان و سوریا دەستپێکردووە.

لەکاتێکدا ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە ئەنقەرە ئەو دوو لایەنەی تۆمەتبار کرد، "سەرەڕای ڕەتکردنەوەیان" بەوەی بەرپرسیارن لە تەقینەوەکەی 13ی ئەم مانگە لە ئەستەنبوڵ کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و 81 کەسیش برینداربوون.

بەپەلە