شارپرێس؛
ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی دەدات لە جێگیرکردنی نرخێک لەسەر نەوتی وڵاتەکەی، لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پۆتن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەکردووە و وتویەتی "وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت کەمترین نرخ لەسەر نەوتی ڕووسیا دابنێن".
پۆتن هۆشداریی داوە و وتویەتی، دیاریکردنی نرخێکی کەم لەسەر نەوتی ڕووسیا کاریگەریی و سزایەکی چاوەڕواننەکراوی دەبێت.
بە وتەی سەرۆکی ڕوسیا هەر وڵاتێک بەشداربێت لە بڕیاری سەپاندنی نرخی کەم بەسەر نەوتی ڕوسیا، ئەوا نەوت و غازی ڕووسیا بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگیرێت.