دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی نێمار بزانە

وەرزش

25/11/2022‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل لەیەکەمین یاری فەرمی خۆیدا لەجامی جیهانی ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی سـڕبیا بۆوە. هەرچەندە سلیساو توانی بەدوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتن بەدەسبهێنێت بەڵام ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی لەدەسـتدا، نێمار پاش ئەوەی چەندین جار لە لایەن یاریزانەکانی سڕبیاوە دووچاری لێدان بۆوە ناوبراو بەهۆی هەستکردن بەئاراز نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات. پزیشکەکانی بەڕازیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایانگەیاند ئەمڕۆ پشکینی تەواو بۆ نێمار دەکرێت کات و جۆری پێکانەی دەستنیشاندەکرێت.