سوپاى ئێران ده‌ستى به‌جوڵه‌ به‌ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد

کوردستان

25/11/2022‌ 1982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی هێزی وشکانی ئێران ڕایگەیاند، یەکەکەنانی سوپای پاسدارانی وڵات لە سنورەکانی ڕۆژئاوا و و باکووری وڵات جێگیر دەکەین بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی زیاتری گروپە نەیار و جوداخوازەکانی دژی وڵاتمان کە لەهەرێمی کوردستاندا داڵدە دراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی "موحەمەد پاکپور" فەرماندەی گشتی هێزی وشکانی سوپای پاسدارنی ئێران ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گروپە نەیارو جوداخوازەکانی نەیاری ئێران لەسنوورەکانی باکوور و ڕۆژئاوای وڵات یەکەی زرێپۆش و هێزی تایبەتی وشکانی سوپا بە درێژایی هێڵی سنوری ئێران و عێراق جێگیر دەکات.

پاکپور‌ ئاشکراشیدەکات، دوابەدوای جوڵەی حیزب و تاقمە نەیار و جوداخوازەکانی ئێران لەناوچە سنورێکان و دروستکردنی کەشی نائەمنی لە ناوچە و شارە سنورێکانی وڵاتمان ، هێزی وشکانی وڵاتمان خۆی لەو ناوچانە بەدرێژای هێڵی سنووری وڵاتان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات تا ڕێگریی لە دەستێوەردان و نائارامێکانی ئەم گروپ و تاقمانە لە ناوخۆی ئێراندا بکات کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەسەر وڵاتەکەمانی دێنن.

ئاژانسەکە دەشڵێت، هێزی وشکانی سوپا لە مانگی ئەیلولەوە هێرشی موشەکی و درۆن وتۆپ هاوێژی لەدژی حیزب و تاقمە جوداخوازەکانی لەهەرێم دەستپێکردبوو و لە چەند قۆناغێکدا بارەگانیانی کردە ئامانج و لەگەڵ دەستێوةردانی زیاتر ئەندامانی لە ئێران دەستگیر کردووە و هەڕەشەو هەنگاوەکانی دیکەش لەدژیان بەردەوامی دەبێت.

ی.ن




بەپەلە