شارپرێس:
كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌نیوه‌رۆى ئه‌مرۆوه ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌رانى به‌ڕووى گه‌شتیارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان داخست.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، كۆمارى ئیسلامى ئێران له كاتژمێر 12ى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆوه به‌هۆكارێكى ڕانه‌گه‌یه‌ندراو هاتوچوى گه‌شتیارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه ڕاگرتوه‌و مه‌رزه‌كه‌ى به‌روى گه‌شتیاراندا داخستوه.
هه‌رئه‌مرۆ فه‌رمانده‌ی هێزى وشكانى ئێران ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌كانى سوپاى پاسدارانیان له‌باكور و باكورى رۆژئاواى ووڵاته‌كه‌یان جێگیركردوه به‌مه‌به‌سى رێگرى له‌نه‌یاره‌كانیان كه له‌هه‌رێمى كوردستانن.
ئ.ق