داواكاریه‌كى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى شه‌ڕڤانان ده‌درێته‌ بایدن

کوردستان

26/11/2022‌ 8022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژەرێکی ئەمریکی داوادەکات، بەرامبەر بەدوژمنکارییەکانی تورکیا، چەکی دژە فڕۆکە بدرێتە شەڕڤانانى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان.


توێژەرێکی ئەمریکی داوای لەئیدارەی جۆ بایدن کردوە لەبەرامبەر دەستدرێژیی‌و دوژمنکارییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، پێویستە ئەو وڵاتە چەکی دژە فڕۆکە بداتە شەڕڤانان بۆئەوەی بتوانن لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بەرگریی لەخۆیان بکەن.

مایکڵ ڕۆبن توێژەر لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبابەتێکدا کە لەژێر ناوی "ئێستا کاتی ئەوەیە بێ شەرت‌و مەرج لەپاڵ کوردانی سوریا بوەستین" بڵاوکردۆتەوەو تێیدا داوایکردوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی میکانیزمی بەرگریی بداتە شەڕڤانان بۆئەوەی لەبەرامبەر دوژمنکارییەکانی تورکیا بەرگریی لەخۆیان بکەن.

ڕۆبن لەبەشێکی تری بابەتەکەیدا دەڵێت:"ئیتر لەجیاتی ئەوەی بڕوا بەکۆنگرێس بهێنرێت فڕۆکەی جۆری F-16 بەتورکیا بفرۆشرێت، کاتی ئەوەیە کوردانی سوریا موشەکی دژە فڕۆکەیان پێبدرێت.

هەروەک دەشڵێت:"دەبێت کۆشکی سپی کوردەکان بەچەک‌و چۆڵی ئەووتۆ پڕچەک بکات کە بتوانن لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا بەرگریی لەخۆیان بکەن".

ڕۆبن باسى له‌وه‌شكردوه‌، "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەوە نەکات، ئەوە واشنتۆن بژاردەیەکی تری لەبەردەمدایە، ئەویش ئەوەیە ڕێگە بەوڵاتانی تری وەک میسرو سعودییە بدات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەو جۆرە چەکانە پڕچەک بکەن".