شارپرێس:
وتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان لەبارەی کوردانی ڕۆژهەڵاتەوە پەیامێک بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دەنێرێتو ڕایدهگهیهنێت، "تەقە لەهاوڵاتیانی خۆپیشاندەری ناوچە کوردییەکان مهكهنو توندوتیژییان بەرامبەر بەکارمەهێنن، چونكه کوردەکان باشترین خەڵکی ئێرانن".
مهولهوى عەبدولحەمید وتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان لەپەیامێکدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکانی کردو باسی لەوەشکرد، "گەلی کورد لەئێران بەیەکێک لەباشترین خهڵكانى ئهم وڵاته ئهژمار دهكرێن".
دەشڵێت:"خەڵکی ناوچە کوردییەکان کێشەو گلەییان هەیە بۆیە ناڕهزایی دەردەبڕن، لەبەرامبەر ئەمەشدا نابێت تەقەیان لێبکرێتو توندوتیژییان بەرامبەردا بەکاربهێنرێت".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕابیتەی نوسەرانی ئێران ڕایگەیاندوە، سەرکوتکردنی ڕێکخرهوهكانى شارە کوردییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، هاوشێوەی ڕاگەیاندنی جەنگە بۆسەر دانیشتوانی مەدەنیی ناوشارەکان".
باسی لەوەشکردوە، ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بونەتە قێزەونترین گۆڕەپانی سەرکوتکاریی بۆسەر خۆپیشاندەرو کەسانی ناڕازیی.
داواشیانکردوە جیهان بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییەی لەو ناوچانەدا ئەنجامدەدرێت بێدەنگ نەبێت.
لهلایهكى دیكهشهوه ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی وەرگێڕانی شانۆنامەنوسو شانۆنامەنوسان ڕایانگەیاندوە، ئەوان دەبنە "دەنگێک بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد".